لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه: ڕێگه ناده‌ن یه‌کێتیى لاواز ببێ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، یه‌کێتیى له‌وه به‌هێزتره وه‌ک نه‌یار و دوژمنانى بیریان لێکردوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: "یه‌کێتیى پشتئه‌ستوره به جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان، ڕێگه ناده‌ین یه‌کێتیى لاواز ببێ، بۆیه ده‌بێت دوژمنان خه‌ونه‌کانیان به‌رنه ژێر گڵ".
که‌مێک پێش ئێستا و دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "یه‌کێتیى نه به‌کاره‌ساتى هه‌کارى و نه به خه‌نجه‌رى ژه‌هراویى ئاڵاى شۆڕش و نه به خیانه‌تى 31 ئاب و نه به پیلانگێڕییه‌که‌ى ڕیفراندۆم و دواجاریش به گه‌له‌کۆمه‌کیى نێوخۆیى و ئیقلیمى و عوسمانى و چه‌ند ڕۆژى ڕابردو نه‌ڕوخا".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"یه‌کێتیى له‌وه به‌هێزتره وه‌ک نه‌یار و دوژمنانى بیریان لێکردوه‌ته‌وه، یه‌کێتیى پشتئه‌ستوره به جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان، ڕێگه ناده‌ین یه‌کێتیى لاواز ببێ، بۆیه ده‌بێت دوژمنان خه‌ونه‌کانیان به‌رنه ژێر گڵ".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردو یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به دۆخێکى هه‌ستاریدا تێپه‌ڕی، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڕیارى ئه‌نجامدانى گۆڕانکارى له ده‌زگاى زانیارى و به‌رپرسى ده‌زگاى دژه تیرۆر.
رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ش هه‌ریه‌که له ئه‌ژى ئه‌مین وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى و وه‌ھاب ھه‌ڵه‌بجه‌یى وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه تیرۆر ناسێنران.
