ئەمڕۆ دادگایکردنی بەشێكی تری چالاکوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەشێكی تری چالاکوانانی بادینان لەدادگای ھەولێر بەڕێوەدەچێتو كەسوكاری دەستگیركراوانیش داوا لەهاوڵاتیان دەكەن ئامادەی دانیشتنەكەبن.
ئەمڕۆ دووشهممه 12ی تهمموزی 2021، پرۆسەی دادگایكردنی بەشێكی تری دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەدەچێتو ئەمەش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنیانە دوای 11 مانگ لەدەستگیركردنیان.
کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان، داوا لەهاوڵاتیانو توێژە جیاوازەکان دەکەن، سبەی لەدادگا ئامادەبنو بەرگریی لەچالاکوانان بکەن، چونکە ئەوان لەسەر مافی گشتیی دەستگیرکراون.
لەڕاگەیەنراوێكدا، کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتیو سیخوڕییکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمیو بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن، بۆیە داوا لەگشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانانو خەڵکی مەدەنیی دەکەن، لەدادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبنو بەرگریی لەچالاکوانان بکەن.
ئەو ڕۆژنامهنوسو چالاكوانانهى بڕیارە ئەمڕۆ دادگایی بكرێن پێكهاتون لەعەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، بەدۆسیەیەکو عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان موسا ئەحمەدو سلێمان کەمال سلێمانیش بەدۆسیەیەکی تر نێردراون بۆ دادگا، ههریهك لهوانهش لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 دەستگیر کراوان.
یهك لهو تۆمهتانهى ڕوبهڕوى ئهو ڕۆژنامهنوسو چالاكوانانه كراوهتهوه بریتیه لهكاركردنى بۆ بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمارو مستهفا كازمى سهرۆك وهزیرانى عێراق.
