لەبەردەم پارێزگای سلێمانی سەدان کەمئەندام گردبونەوە
"کەمئەندامان وەک ئاماژەیەک بۆ سفرەی ماڵەکانیان، سفرەی بەتاڵیان ڕاخستووە"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە شەقامی بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەدان کەمئەندام چادریان هەڵداوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست.
لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سەدان کەمئەندام چوونەتە بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چادریان هەڵداوە، کەمئەندامان وەک ئاماژەیەک بۆ سفرەی ماڵەکانیان، سفرەی بەتاڵیان ڕاخستووە.
کەمئەندامان، بەم چالاکییە ناڕەزایی لەبەرامبەر خراپی دۆخی ئابوورییان دەردەبڕن و دەڵێن، بە مووچەی ١٥٠ هەزار دیناریی، جەژن ناکرێت.
ئەوان داوا دەکەن، نانی جەژنیان بۆ دابین بکرێت.
ناڕەزایی کەمئەندامان لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژڕۆژی جەژنی قوربانە و مووچەش بە ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار