بۆ دووەم جار دادگایکردنی چالاکوانانی بادینان دواخرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ دووشەمە، بۆ دووەم جار دادگایکردنی چالاکوانانی دیکەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا.
هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ دوشەممە و دوای 10 مانگ لە دەستگیركردنیان، چوار چالاكوانی دیكەی بادینان بە ئامادەبونی پارێزەرانیان لە دادگای تاوانەكانی دوی هەولێر دادگایی بکرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی "پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە زۆر بوە و پێشوتریش دادوەر دو دۆسیەی دیکەی بینیوە" پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا.
بەشدار حەسەن، یەكێک لەپارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە پرۆسەی دادگایکردنی چوار رۆژنامەنوسی دیکەی بادینان لەهەولێر بەڕێوەچو و دەستگیرکراوەکان سەرجەم تۆمەتەکانیان لەدروستکردنی شانەی چەکداری رەتکردوەتەوە، هەروەها لەدۆسیەکەدا تۆمەتبارکراون بەوەی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لەبەغدا پەیوەندییان هەبوە و ویستویانە پشتیوانی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بکەن، کەئەوەش نابێتە تاوان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایکردنە دواخرا و بەهۆی ئەوەی پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە زۆر بوە و پێشوتریش دادوەر دو دۆسیەی دیکەی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکانی بینیوە، قۆناغی دوەمی پرۆسەی دادگایکردنەکەش تائێستا دیارینەکراوە.
28ی ئەم مانگەش دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی تانه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینانی دایه‌وه، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دوی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌گوێره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ش، بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی دیکەی بادینان چوە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
16ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دوای دو ڕۆژ له‌دانیشتنی دادگا، دادگای دوی هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا) سه‌پاند.
ده‌سته‌ی سزای دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌بڕیارێكدا كه 28ی (نیسان/4)ی 2021 به واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شرفانی سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 برگه‌كانی 47، 48 و 49 بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێكی دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
