گەشتی ئێران مەرجدار كرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا تەنها ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن گەشتی ئێران بکەن کە خاوەن ڤیزای نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندنن، بەپێچەوانەوە لایەنی ئێرانی رێگەیان پێنادات لەدەروازەکان تێپەڕبن.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2021، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هیچ هاووڵاتییەك بەبێ بوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار