داوا ده‌کرێت به‌رهه‌م ساڵح به فه‌رمی بێته سه‌ر خه‌ت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان داواکارییه‌کى به‌په‌له ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات‌و داواى لێده‌کات، ڕاسته‌وخۆ بێته‌سه‌رخه‌ت‌و ده‌شڵێت:"ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى بوون".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى ته‌موزى 2021، شایان عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تى: "ئه‌مرۆ له‌دادگا بینیمان که ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى دیموکراسى‌و دادپه‌روه‌رى بوون".
ده‌شنوسێت:"تکایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ره سه‌رھێڵ، سه‌ردانى که‌سوکارى ده‌سگیرکراوان بکه دڵیان بده‌ره‌وه، سه‌ردانى ده‌ستگیرکراوان‌و سزادراوان بکه".
ماوه‌ى 11 مانگه پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌تۆمه‌تى کارکردن بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ستگیرکراون‌و ئه‌مڕۆش بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێر دانیشتنى دادگایی‌کردنیان دواخرا.
به‌رهه‌م ساڵح پێش بوون به سه‌رۆک کۆمار، حزبێکى به‌ناوى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێکهێناو دواتر چووه ناو یه‌کێتى و بووه سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
