وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: کۆرۆناى هندى تۆمارکرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هۆشداریه‌کى له‌باره‌ى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" له‌مساڵدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، زۆرترین توشبو به‌کۆرۆنا و بوونى کۆرۆناى هندى و ده‌لتا تۆمارکرا".
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویکرده‌وه، "له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردو، زۆرترین توشبوى کۆرۆنا به‌راورد به ساڵى رابردو تۆمارکراوه، نیشانده‌ره‌کانیش باش نین و پێشبینى هه‌ڵکشانێکى دیکه‌ى مه‌ترسیدار ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که "ژماره‌یه‌ک گومانلکراوانى حاله‌تى ڤایرۆسى کۆڕۆناى هیندى ناسراو به دێلتا له کوردستان هه‌یه".
به‌پێى ئامارى تووشبووانى کۆرۆنا که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، له 24 کاژێرى رابردوودا هه‌زارو 368 تووشبووى نوێ له‌هه‌رێم تۆمار کراون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، بڕیاریه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ورده‌کارى ئامارى توشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا بڵاوبکاته‌وه.
