بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى بۆ جارى دووه‌م له کۆبونه‌وه‌دان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، کۆبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دووه‌م کۆبونه‌وه‌یانه له دواى ده‌رکه‌وتنى گرژییه‌کانى نێوانیان له چه‌ند رۆژى رابردوودا.
به‌پێى میدیاى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگی، کۆبونه‌وه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى نزیکه‌ى سه‌عاتێکه ده‌ستى پێکردوه‌و هه‌ریه‌ک له ئاراس شێخ جه‌نگى و پۆلات شێخ جه‌نگى له‌گه‌ڵدایه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى وه‌کو نێوه‌ندگیر له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا به‌شداریان کردووه.
شه‌وى رابردو هه‌ردوو لا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام بێ ئه‌نجام کۆتایى هاتبوو.
ئه‌مڕۆ له پێشهاتێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنه‌که‌ی، له راگه‌یه‌ندراوێکى ره‌سمیدا، ناونیشانى پۆستى بافڵ تاڵه‌بانى له "هاوسه‌رۆک"ه‌وه بۆ "سه‌رۆکى یه‌کێتی" گۆڕی.
