وەزیری تەندروستی: ئامادەین بۆ چارەسەرکردن و وەرگرتنی بریندارانی نەخۆشخانەکەی زیقار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری تەندروستی، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشانی نەخۆشخانەی ناسریە لە زیقار.
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی ڕوداووی سوتانی نەخۆشخانەی حسێن لە شاری زیقار و سوتان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاووڵاتیان، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.
شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەشاری ناسڕییە سەنتەری پارێزگای زیقار، كە تایبەتە بە تووشبووانی كۆڕۆنا کەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣٣ تەرمیان نەناسراونەتەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بوون، مستەفا کازمیش ژمارەیەک بەرپرسی زیقاری دوورخستووەتەوە.
