سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك ڕادەگیرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایگه‌یاند:" بۆ ڕێگریكردن لەدیاردەكان‌و شێوازەكانی قۆپیەكردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی 12ی ئامادەیی، تا واده‌ى كۆتاییهاتنى تاقیكردنه‌وه‌كان، ڕۆژانه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ته‌مموزی 2021، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن‌و نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری گەیاندن لەدیوانی وەزارەت كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوه.
لەدوای كۆبونەوەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە "وێڕای دوپاتكردنەوەی پەیوەندیی‌و هەماهەنگی نێوان وەزارەت‌و كۆمپانیاكانی گەیاندن، جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێتە لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونەكانی ئەمساڵدا".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگریكردن لەدیاردەكان‌و شێوازەكانی غش (قۆپیە)كردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی 12ی ئامادەیی كە بڕیارە لە25ى 7ى 2021 بەڕێوەبچێت".
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكراوه لەبارەی دانانی ڕێوشوێنی تایبەت بەڕێگریكردن لەو دیاردانەو هەروەها بڕیاردراوه بەڕاگرتنی سەرجەم داتا‌و خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاریكراوی ڕۆژانە تا پرۆسەی تاقیكردنەوەكان بەكۆتادێت.
