خانەنشینێك لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا گیانی لەدەستدا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوڵاتییەكی تەمەن ٧٥ ساڵ له‌سەرەی وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینییدا لە بانکێکی سلێمانی، بورایەوە و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ، له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌رۆ له سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین، كه تەمەنی ٧٥ ساڵ بووە، لەكاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا دۆخی ته‌ندروستی تێكچووە و دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە لە ڕێگا گیانی لە دەستداوە.
ئەوەش لە کاتیکدایە، چەند جارێکى دیکە لە کاتى بەستى ڕیزدا بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان چەند کەسێکى دیکەى خانەنشین بەهۆى پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخى بنکەکانى وەرگرتنى مووچەوە، بووراونەتەوە، یانیش گیانیان لەدەستداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار