قوباد تاڵه‌بانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ئاگادار دەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی راسپاردوه‌ كه‌ هاوكاری برینداره‌كانی زیقار بكه‌ن.

دوای ئەوەی شەوی رابردو رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لەشاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار روویدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسانەمایەک ئاڕاستەی کەسوکاری ئەوانە دەکات کە لەروداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و  چارەسەری بریندارانی روداوەکەی راگەیاند.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی سوتانی نەخۆشخانەی ئیمام حسێنمان لەشاری ناسرییە بیست کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی:" بۆ ئەو روداوە خەمناکە پرسەنامە و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەس و کاری ئەوانە دەنێرین کە لەروداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوازی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوپاتیكردۆتەوە ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستی رزگاربووان و چارەسەرکردنیان دەردەبڕین، هەروەها لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر خەت دەبین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی تەندروستی پێویست بۆ شاری ناسرییە.

پەیوەست بەم بابەتەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی تایبەتی کرد بۆ گفتۆکردن لەسەر کاریگەری و هۆکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، بۆ هاوسۆزیش لەگەڵ کەس و کاری قوربانییەکان ماتەمینی گشتی راگەیاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینی بووتڵی ئۆکسجین هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیە لە نەخۆشخانەکە. بەرپرسانی شارەکەش لە هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان لە نەخۆشخانەکەدا بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار