له‌باره‌ى 200 ملیاره‌که‌وه په‌رله‌مانى کوردستان داواى روونکردنه‌وه له حکومه‌ت ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى دارایى و ئابورى په‌رله‌مانى کوردستان، داواى روونکردنه‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات له‌باره‌ى چۆنێتى خه‌رجکردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا که له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوری، به سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه و ئاماده‌بونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌که کۆبوه‌وه.
بڕیاردرا نوسراوێک ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت بۆئه‌وه‌ى ڕونکردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌کانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌ى دارایی.
هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم و داهاته‌کان و باج و هاتنى 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵیى عێراقه‌وه کراوه که حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر میکانزمى خه‌رجکردنى بدات به لیژنه‌که.
هاوکات لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه بڕیاریدا ئاماده‌کارى بکات بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
11ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێ کردنى ڕێکه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، یه‌که‌مین بڕه پاره له لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، که بڕى 200 ملیار دیناره، خرایه سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له بانکى ناوه‌ندى عێراق لقى هه‌ولێر.
