وه‌زاره‌تى کاره‌با: کاره‌باى نیشتمانى که‌مده‌بێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆى گرفتێکى ته‌کنیکى له‌ناکاو ته‌واوى یه‌که‌کانى وێستگه‌کانى غازى راوه‌ستا و کاره‌باى نیشتمانى که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به کاتى چاره‌سه‌رکردنى نادات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که "ئاگادارى هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه که به‌هۆى گرفتێکى ته‌کنیکى له‌ناکاو له‌کۆمپانیاى داناغاز و راوه‌ستانى ناردنى غازى سروشتى بۆ ته‌واویى وێستگه‌کانى غازی، ته‌واوى یه‌که‌کانى وێستگه‌کان راوه‌ستاو کاره‌باى نیشتمانى که‌م بووه‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له ئێستادا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى کاره‌با و سامانه سروشتیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى دانا غاز سه‌رقاڵى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌که‌ن، به‌ڵام باسى کاتى چاره‌سه‌رکردنى نه‌کردووه.
