داوا له‌هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌کرێت بچنه‌سه‌ر مه‌زارى تاڵه‌بانى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان په‌یامێک ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌که‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێشتا زوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ڕۆحى جه‌ماوه‌رى یه‌کێتی، ده‌شڵێن:”تکایه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه‌دا گه‌وره‌ى بنوێنن‌و ببنه‌وه به‌براکه‌ى پێشوو بچنه‌سه‌ر مه‌زارى تاڵه‌بانى".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان که په‌یامه بۆ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕایده‌گه‌یه‌نن، “به‌ڕێزان هاوسه‌رۆکان له‌یه‌که‌م دێڕى په‌یامه‌که‌ماندا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌تان به‌بیربێنینه‌وه، ڕابه‌رى کۆچکردومان جه‌نابى مام جه‌لال کاتێ باردۆخێک نه‌ک له‌نێو خۆى یه‌کێتی، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌نێو حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و یاخود شیعه‌و سوننه ڕویده‌دا یه‌کسه‌ر خۆى ده‌گه‌یانده نێوه‌ندگیریه‌که‌و له‌که‌مترینکاتدا ته‌واوى کێشه‌کانى چاره‌سه‌رده‌کرد".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه: “ئێستا ئه‌و یه‌کێتیه‌ى که نازناوى حزبى شه‌هیدان‌و چه‌پکه گوڵه‌که‌ى مام‌و خاوه‌نى 22 هه‌زار شه‌هیده که هه‌زارانى وه‌ک ئێمه بۆ یه‌کێتیو نیشتیمان‌و کوردستان‌و ئه‌م خاکه بێ‌باوک بوو ئه‌زیزترین که‌سمان به‌خشیه خاکى پیرۆزى کوردستان ئێستا ئه‌و یه‌کێتیه ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه له‌ده‌ستى ئێوه‌دایه تکایه تکایه تکایه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان ده‌ڵێن:”مه‌هێڵن خوێنى شه‌هیده‌کانمان به‌هه‌ده‌ر بڕوات له‌وه‌زیاتر برینه‌کانمان قوڵتر مه‌که‌نه‌وه، زۆر دڵ پڕین زۆر نیگه‌رانین داواتان لێده‌که‌ین به‌هه‌مان سیاسه‌تى حه‌کیمانه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن".
هاوکات، داوا له‌هاوسه‌رۆکان کراوه، “ده‌ست له‌ناو ده‌ستى یه‌ک بکه‌ن‌و بڕۆنه‌سه‌ر مه‌زارى پیرۆزى مام‌و به‌ڵێن به‌سه‌رۆک مام جه‌لال بده‌ن به‌ڵێن به‌خوێنى شه‌هیده‌کانمان بده‌ن که وه‌ک برا پارێزه‌رى حزبى شه‌هیدان‌و چه‌پکه‌گوڵه‌که‌ى مام ده‌بن".
له‌کۆتایى په‌یامه‌که‌یاندا جه‌خت له‌وه‌شده‌که‌نه‌وه که" هێشتا زووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ڕۆحى ئێمه‌و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتی، تکایه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه‌دا گه‌وره‌یى بنوێنن‌و ببنه‌وه به‌براکه‌ى پێشوو، ئێمه هیوامانه پێتانه هێشتا ئامانجى زۆرمان ماوه خه‌ونى نه‌یارانى یه‌کێتى له‌گۆڕنێن‌و ئاوێک بکه‌ن به‌و ئاگره‌ى دڵى دایکى شه‌هیداندا".
