سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى هۆکاره‌کانى گرانبوونى به‌نزین ئاشکرا ده‌کات
"پێشنیار ده‌که‌ین دوو پاڵاوگه‌ى گه‌وره دروست بکرێت له‌رێگه‌ى کۆمپانیاکانه‌وه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا چه‌ندین هۆکار هه‌ن له‌پشت زیادبوونى نرخى سوته‌مه‌نیى له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که حکومه‌تى هه‌رێم هیچ پلانى بۆ جێگیرکردنى نرخى سوته‌مه‌نى نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى چه‌ندین هۆکار ده‌خاته‌روو که بریتین له:
1. زیادبوونى خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نى له‌سه‌ر ئاستى جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ى له‌بۆرسه‌ى جیهانیدا، وه ئیدارکردنى په‌تاى جیهانگیرى کۆرۆناو ئاسى کردنه‌وه‌ى ژیان و سێکته‌ره ئابوورییه‌کان. به‌تایبه‌تى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
2. زیادکردنى ئه‌و رسوماتانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت بۆ ڕێکارى یاساى و کارگێڕى هاورده‌ى سوته‌مه‌نى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه. پێشتر مۆڵه‌تى هاورده‌ى سوته‌مه‌نى له‌لایه‌ن پارێزگاى سلێمانییه‌وه ده‌درا بۆ هه‌ر ته‌نێک سوته‌مه‌نى بڕى 15 $ رسومات وه‌رده‌گیرا، وه‌بڕى 18 هه‌زار دینارى عێراقیش باج وه‌رده‌گیرا بۆ هه‌ر ته‌نێک به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مۆڵه‌ته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سامانه سروشتیه‌کانه‌وه ده‌درێت و ئه‌و رسوماته زیاد کراوه بۆ 25 $ بۆ هه‌رته‌نێک وه‌رسوماتى باجیش له 18 هه‌زاروه کراوه180 هه‌زار دینار.
3. گۆڕانکارى له نرخى گۆڕینه‌وه‌ى دیارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى ئه‌مه‌ش زیادکردنى نرخى سوته‌مه‌نى ده‌گه‌یه‌نێت به‌و ڕێژه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ى له هه‌رێمى کوردستاندا به‌کارده‌هێندرێت له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه هاورده‌ده‌کرێت.
4. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ پلانێکى نیه بۆ هاوکاریکردن و جێگیرکردنى نرخى سوته‌مه‌نى هاوشێوه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ند.
سه‌رۆکى ژوورى بازرانى و پیشه‌سازى سلێمانى بۆ چاره‌سه‌رى گرانى نرخى سوته‌مه پێشنیار ده‌کات به:
1. داوابکرێت به‌شه سوته‌مه‌نى بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌نده‌وه دابین بکرێت و پێشنیار ده‌که‌ین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارى جدى بۆ ئه‌م بابه‌ته بکات.
2. پێشنیار ده‌که‌ین پێداچوونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه‌دا بکرێت که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاڵێوگه‌کاندا کردویه‌تى و پابه‌ند بن به‌ناوه‌ڕۆکى گرێبه‌سته‌کانه‌وه‌و وابکرێت ئه‌و پاڵاوگانه به‌شه سوته‌مه‌نى بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌نرخى گه‌ونجاو دابین بکه‌ن.
3. پێشنیارى دامه‌زراندنى دوو پاڵێوگه‌ى هاوچه‌رخ ده‌که‌ین له هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه به‌شێوه‌ى پشک له ڕێگه کۆمپانیایه‌کى پشکداره‌وه، که بتوانێت پێداویستى هه‌رێم بۆ سوته‌مه‌نى به کوالێتى به‌ز دابین بکات. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى به‌ڕیزتان ژووره‌که‌مان له‌ساڵى 2011 وه پێشنیارى دامه‌زراندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى کردووه بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت کۆنترۆڵى خواستى سوته‌مه‌نى له‌ناوخدا بکرێت و ئه‌و داهاته‌ش نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
