هێزێکى چه‌کدار چوونه‌ته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگى

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزێکى چه‌کدار له‌سلێمانى هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنى IPLS سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ده‌ستیان به‌سه‌ر بیناى که‌ناڵه‌که‌دا گرتووه‌و چ کارمه‌نده‌کانیشیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کات، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانى داوا له‌و هێزه ده‌کات بچنه ده‌ره‌وه‌ى که‌ناڵه‌که.
ئه‌مشه‌و هێزێکى چه‌کدار چوونه‌ته سه‌ر بیناى ته‌له‌فزیۆنى IPLS که تائێستا نه‌که‌وتووه‌ته کار، ئه‌و هێزه ده‌ستى به‌سه‌ر به‌شێک له که‌لوپه‌ل و ئامێره‌کانى که‌ناڵه‌که‌دا گرتووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه چه‌کداره داوایان له کارمه‌ندانى که‌ناڵه‌که کردوه چۆڵى بکه‌ن، به‌ڵام کارمه‌نده‌کان ره‌تیانکردوه‌ته‌وه، بۆیه هێزه‌که ئه‌و کارمه‌ندانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
که‌ناڵه‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نووسینگه‌ى سه‌ره‌کیى له شارى سلێمانییه و ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى سه‌روو بیناى بۆڵینگه‌وه‌و ده‌زگاى ژیانیش له ناو شوقه‌کانى ده‌روازه سیتیدایه که ده‌که‌وێته خوار باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى سلێمانى.
لاى خۆیانه‌وه سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى رۆژنامه‌وانى و راگه‌یاندن داوا له‌و هێزه ده‌کات بچنه ده‌ره‌وه‌ى که‌ناڵه‌که.
دەقی راگەیەنراوی میترۆ:
هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەمكوتكردن ئیدانە دەكەین
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە.
چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد : باسیان لەوە كرد كە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری ، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردوە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە.
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتنی شۆڕنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
