شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه و رایگه‌یاند، هاوکارده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى یه‌کێتی ئه‌وه‌ش پاش سه‌ردانى ناوبراو بۆ لاى هاوسه‌رۆکان.
سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى ته‌ریقه‌ته‌که، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه و رایگه‌یاند:" پێویسته کێشه‌کان به دانیشتن و دیالۆگ چاره‌سه‌ربکرێن له‌پێناو سه‌قامگیرى ناوچه‌که و کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که،" هه‌ردولا به‌ڵێنیاندا که له‌دانیشتن و گفتوگۆ به‌رده‌وامبن و به‌زوترین کات کێشه‌کانى یه‌کێتى نێشتیمانى کوردستان چاره‌سه‌ربکه‌ن."
هاوکات شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى پشتیوانى خۆى دووپاتکرده‌وه بۆ درێژکردنى ده‌ستى هاوکارى به‌مه‌به‌ستى سه‌رکه‌وتنى ئاشتى و دیالۆگ له‌نێوانیاندا.
