که‌ناڵى ئایپڵه‌س دواى هێرشى هێزه ئه‌منییه‌که راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى هێرشى هێزه ئه‌منییه‌که بۆ سه‌ر که‌ناڵه‌که‌یان ده‌خاته‌روو تێیدا داوا له کونسوڵخانه‌کان و ده‌زاگاکانى ئازادى راده‌ربرین ده‌کات سه‌رکۆنه‌ى بکه‌ن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌ناڵى ئایپڵه‌س:
ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزێکى ئه‌منى هه‌ڵیکوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، بۆماوه‌ى سه‌عاتێک ئه‌و رۆژنامه‌ڤان و کارمه‌ندانه‌ى له‌ئه‌رکدابون راگیران و ده‌ستبه‌سه‌رکران.
له‌هه‌مانکات هه‌ندێ که‌لوپه‌لیان برده ده‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه‌که و به‌شێکى که‌ولوپه‌ل و ده‌رگه‌که‌نیان شکاندن، جگه‌له‌وه‌ى به‌شێکى کامێراى چاودێرییان لێکرده‌وه، کاره‌باى باڵه‌خانه‌یان کوژانده‌وه.
پاشان، به‌ڕێوبه‌ر و کارمه‌ندانى دامه‌زراوه‌که‌یان ئازادکردن و هێزه‌کان له باڵه‌خانه‌ى دامه‌زراوه‌که جێگیرکران.
هێزه‌کان به ده‌مامک و پۆشاکى سه‌ربازیى و چه‌که‌وه هاتبون، نزیکه‌ى ٥٠ چه‌کدار ده‌بون.
ئێمه له دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ى ئه‌و گروپه‌ده‌که‌ین که به پۆشاکى فه‌رمیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و کردوه‌یان به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کى میدیایى ئه‌نجامداوه و ترس و تۆقاندنیان له‌نێو دامه‌زراوه‌که بڵاوکرده‌وه.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، داوا له رێکخراو ى مافى مرۆڤ و پاراستنى ئازادیى رۆژنامه‌ڤانى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات ئیدانه‌ى ئه‌وکاره نا مه‌ده‌نیانه بکه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له نوێنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تیى و کونسڵى وڵاتان ده‌که‌ین له‌ئاستى ئه‌م پێشێلکارییه بێده‌نگ نه‌بن و داواى رونکردنه‌وه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، سه‌لامه‌تى گیانى رۆژنامه‌ڤان و کارمه‌ندانى ده‌خاته لایه‌نه فه‌رمیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س
١٣ی٧ی٢٠٢١
