عه‌لى باپیر نێوه‌ندگیرى له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگیدا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو به‌رپرسى ناو کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که دوێنێ سێشه‌ممه عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى وه‌ک نوێوه‌ندگیر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگیدا ده‌کات.
ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى کۆمه‌ڵ به باشیان نه‌زانى ناویان بهێندرێت، ته‌نها رایانگه‌یاند:" مامۆستا عه‌لى باپیر له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و ئاماده‌یى نیشانداوه نێوه‌ندگیریان بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆکان به‌رده‌وامن".
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به‌رده‌وامه و چه‌ندین به‌رپرسى نێو یه‌کێتى و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کردووه و به‌و هۆیه‌وه تواندرا دووجار کۆبونه‌وه له‌نێوانیاندا ساز بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون.
له‌دواین پێشهاتدا دوێنێ سه‌ر له‌ئێواره که‌ناڵى ئایپڵه‌س له‌لایه‌ن هێزێکى ئه‌منییه‌وه داخراو کارمه‌ندانیان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کردووه‌ته‌وه.
هه‌وڵى که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کانى ناو یه‌کێتى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى تا ئێستا بۆ ئه‌وه‌یه‌یه له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و دانوساندنه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
