میدیاى یه‌کێتى: بیناى که‌ناڵى ئایپڵه‌س ده‌کرێته بیناى که‌ناڵى گه‌لى کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵا له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند: ” که‌ناڵى ئاى پڵه‌س خراوه‌ته سه‌ر مه‌کته‌بى راگه‌یاندنى یه‌کێتی و ئه‌و بینایه ده‌کرێته که‌ناڵى گه‌لى کوردستان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ته‌موزى 2021، میدیاى تۆرى سلێمانى سه‌ر به یه‌کێتى له سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵا له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان وه‌ریگرتووه که: “له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى سه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى میدیا بۆ سه‌ر حزب، به بڕیارى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان که‌ناڵى ئاى پڵه‌س خراوه‌ته سه‌ر مه‌کته‌بى راگه‌یاندنى یه‌کێتی”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که :"بیناى که‌ناڵه‌که دراوه به که‌ناڵى ئاسمانى گه‌لى کوردستان".
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که “میدیاکانى یه‌کێتى ده‌بێت ته‌نها موڵکى یه‌کێتى بن نه‌ک که‌سه‌کان، هه‌ر بۆیه که‌ناڵى ئاى پڵه‌س گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌کته‌بى راگه‌یاندن و ده‌ستى یه‌کێتی".
