موقتەدا سەدر: بەشداری ھەڵبژادن ناکەین و لە حکومەت دەکشێینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داهاتوو دەکشێننەوە.
دەشڵێت، ئەوەی لە عێراقدا روودەدات پلانێکە بۆ شکستپێهێنانی گەلەکەی.
سەدر ئەوەشیخستەڕوو، "ھۆشداری دەدەم؛ کە بەر لەوەی عێراق وەکو ئەفغانستان و سوریای لێبێت دەبێت گەندەڵکاران لە حوکمڕانی دووربخرێنەوە."
سەدر هیواش دەخوازێت بەوەی، خەڵکی باش لە هەڵبژاردنەکاندا دەربچێت

بابهتی پهیوهندیدار