ڕزگار عەلی پەیامێکی لەبارەی دۆخی یەکێتی بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی  یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و سەختی روو بەروو بوەتەوە و پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی تەمموزی 2021، ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ''یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و سەختی روو بەروو بوەتەوە کە نەیانتوانیوە کاریگەرییان ھەبێت لەسەر سەنگ و قورسایی یەکێتیی لە ھاوکێشە و گۆڕەپانی سیاسیدا.''

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئەوەشیخستەڕوو، ''بە پێویستی دەزانم کە ھەموو ھەڤاڵانمان لە سەرکردایتی و کادرانی یەکێتیی لە ھەموو ئۆرگانەکان زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە کێشەدارەی نێوخۆی یەکێتیی بکەن.''

ڕزگار عەلی باسیلەوەشکرد، ''ھەموومان دەست لە ناو دەست ھەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ کۆتاییھێنان بەم دۆخە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەوڵ دەدەین بۆ ئەو ئامانجەی کە لە بەرژەوەندی یەکێتیی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار