وەزیری تەندروستی: كۆرۆنای دەلتا لە هەرێم تۆماركرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو دوو ئەوەندە زیادبووە و دەشڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-07-2021  سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون دەکەین و پشتڕاستبووەوە کە ئەم جۆرە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە."

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە هۆشیاری تەندروستی لە هەموو شتێک گرنگترە و داوای لە هاونیشتمانیان کرد خۆیان بپارێزن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار