سالار محمود: دواخستنی هەڵبژاردن ئەگەرێکی بەهێزە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:" .دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە، دەشڵیت، ''موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیەو دور نییە  سەدر هەفتەی ئایندە  شتێکی پێچەوانە بڵێت".

سالار محموود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ''دۆخی عیراق تەحەمولی ئەو هەموو کێشانە ناکەن، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە، دەشڵیت، ''موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیەو دور نییە  سەدر هەفتەی ئایندە  شتێکی پێچەوانە بڵێت.''

ئەوەشیخستەڕوو، ''دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە و بەشداری نەکردنی ئەیاد عەلاوی و راگەیاندنی پاشەکشەی سەدریەکان لەهەڵبژاردن و لەحکومەتیش ئاماژەن بۆ داخستنی هەڵبژاردن لە عێراق.'' 

سالار محموود باسیلەوەشکرد، ''حکومەت و پەرلەمانی عیراقیش نەیانتوانی لە کێشەکانی خەڵک کەم بکەنەوەو رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوەو پرۆژەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بکەن بەیاسا، عیراق هاوینێکی سەختی پڕ لە رووداوی چاوەڕوان نەکراو بەڕێدەکات و هەرێمی کوردستانیش سەرباری کێشەکانی خۆی بەدەر نابێ لەکاریگەریەکانی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی  عیراق.''

پەرلەمانتارەکەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، ''خۆ رێکخستنەوەو جوڵەی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەت و تێکچوونی تەواوەتی ئاوازی سیاسی ناوماڵی شیعە ئاماژەن، کەدۆخی عیراق لە بارێکی دژواری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوتۆدایە ئاسۆی ئارامی تیا بەدی ناکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار