لاهور شێخ جه‌نگى: پۆستى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى جێناهێڵم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکارى شه‌هیدانى یه‌کێتى له گردى سه‌رچنار له سلێمانی، لاهور شێخ جه‌نگى رایگه‌یاند:" پۆستى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى جێناهێڵم له کۆنگره‌دا نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، له به‌شێک له‌و قسانه‌دا که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کردوویه‌تى بڵاوبووه‌ته‌وه لاهور شێخ جه‌نگى وتوویه‌تی" ناچارم ئه‌مشه‌و په‌یامێکى تووند بڵاو بکه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دژم ئه‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌م ڕه‌نگه سبه‌ینێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیشم بۆ ده‌ربکه‌ن".
ئه‌و پێیوایه ئه‌وه‌ى ڕوده‌دات پلانى پارتى و تورکیا و پیاوه‌کانیانه له‌ناو یه‌کێتی، راشیگه‌یاند:"کاک مه‌سعود دوو ھه‌فته پێش ئێستا به‌کۆمه‌ڵێک ڕیش سپى ووتووه که لاھور ته‌نها ھه‌فته‌یه‌کى ماوه‌و کۆتایى دێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " ماوه‌یه‌که ئۆردۆغان له‌رێگه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراقه‌وه په‌یامى بۆ ده‌نێرێت که لێى قبوڵ ناکات و، خه‌میس خه‌نجه‌ر پێیوتم ئه‌ردۆغان وتویه‌تى لاهور کۆتایى هاتووه، منیش پێموت: چى ده‌که‌ن ساروخم تێده‌گرێت، ئه‌گه‌ر وایه با ساروخه‌که که‌مێک گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازاره‌که‌ى که‌م بێت".
ناوبراو جه‌ختى کرده‌وه که ئاماده‌یه له‌پێناو یه‌کێتیدا ده‌ستله‌کار هه‌ڵبگرێت و دوربکه‌وێته‌وه، وتى " ئه‌گه‌ر بزانم کێشه‌کان منم، که‌س به کوشت ناده‌م ".
کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لاهور جه‌نگى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکارى شه‌هیدان یه‌که‌م ده‌رکه‌وتن و وتارخوێندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوسه‌رۆکه‌ى یه‌کێتى دواى هه‌فته‌یه‌ک له سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ى نێوان خۆى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى دێت.
