بافڵ تاڵه‌بانى چه‌ند به‌ڵێنێک ده‌دات له‌سه‌ردانیدا بۆ ئارامگاى مام جه‌لال

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌ردانى ئارامگه‌ى مام جه‌لالى کرد و رایگه‌یاند: “باوکه گیان رێنیشانده‌ر و رابه‌رى مێژووییمان، ئه‌مڕۆ ھاتوومه‌ته حزورت تا له‌نزیکه‌وه خۆم راستییه‌کانت پێبگه‌یه‌نم و دڵنیات بکه‌مه‌وه له پشوودرێژى و دانبه‌خۆداگرتنم له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى یه‌کێتى ناو یه‌کێتى".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سایتى snnى تۆرى هه‌واڵى سلێمانى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که" بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌ممووز سه‌ردانى ئارامگه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لالى کردووه".
ده‌قى وته‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى له‌سه‌ردانیدا بۆ ئارامگاى مام جه‌لال:
باوکه گیان رێنیشانده‌ر و رابه‌رى مێژووییمان، ئه‌مڕۆ ھاتوومه‌ته حزورت تا له‌نزیکه‌وه خۆم راستییه‌کانت پێبگه‌یه‌نم و دڵنیات بکه‌مه‌وه له پشوودرێژى و دانبه‌خۆداگرتنم له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى یه‌کێتى ناو یه‌کێتى و ئه‌مانه‌تى خوێنى شه‌ھیدان، ره‌نج و ماندووبوونى پێشمه‌رگه‌ى دێرین، تێکۆشه‌رانى رێگاى خه‌بات و زیندانیانى سیاسی، که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و قوربانیدانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک.
دواجار به‌ناچارى دواى ھه‌وڵى به‌رده‌وامم و کۆشش له‌پێناو یه‌کێتییه‌که‌مان و پارێزگارى له رێبازى راست و ره‌وان و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده تێکۆشه‌ره‌کان و خه‌مخۆرانى یه‌کێتى راسته‌قینه بڕیارى گۆڕانکاریى ریشه‌ییمدا له سه‌رپه‌رشتیارانى ھه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منى و حزبییانه‌ى ساڵانێک بوو خرابوونه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێک که‌سه‌وه و بۆ ته‌سفیاتى حیزبى به‌کارده‌ھێنران و دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌له‌که‌مان و یه‌کێتییه‌که‌مان ده‌جووڵانه‌وه، له‌کاتێکدا کارمه‌ندانى ئه‌و ده‌زگایانه خه‌ڵکانى تێکۆشه‌ر و دڵسۆزبوون به‌ڵام به‌مه‌به‌ست ئه‌م کاره دزێوانه‌یان بێ ئه‌نجام ده‌درا. ده‌ست خرابووه بینه‌قاقاى کاروکاسبى کاسبکاران و سه‌رمایه‌داران، به‌پیلان و به‌رنامه رێگرى له دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت ده‌کرا تاوه‌کو کار و پڕۆژه‌کانیان جێبه‌جێنه‌که‌ن. قاچاخچێتی، سه‌رانه‌وه‌رگرتن، ھه‌ڕه‌شه و سیخوڕی‌کردن کرا به به‌رنامه، دواجار گله‌یى و گازنده‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، رۆشنبیران و مامۆستایانى زانکۆ و دڵسۆزان و ناوه‌نده دیبلۆماسییه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان ھه‌مووى به‌ھه‌ند وه‌رگیران و بڕیاره دروسته‌که‌مان دا له‌به‌رامبه‌ر یاساشکێنان.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى ئه‌مانه‌ته و به گیانمان ده‌یپارێزین، جه‌خت ده‌که‌مه‌وه داھاتووى یه‌کێتى پرشنگدارتر ده‌بێت و ھیچ که‌س حه‌دى نییه و زاتى ئه‌وه ناکات جارێکی‌تر سیخوێ نه‌ک بخاته ناو ماڵى مام جه‌لال بگره له‌ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت و رێگه‌نادرێت ئه‌م کاره نه‌شیاوانه بکرێن و ده‌بێت له‌مه‌ودوا دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان و ده‌زگاى زانیارى له‌خزمه‌ت ئاسایشى ھه‌رێم و پاراستنى سه‌روماڵى خه‌ڵک و فه‌راھه‌مکردنى ژینگه‌یه‌کى له‌بار بێت بۆ کاروکاسبى و ژیانى ھه‌مووان.
به‌ڵێن بێت… به‌ڵێن له‌ئاست گه‌وره‌یى یه‌کێتى و سه‌روه‌رى خاکى ھه‌رێم بم بۆ پارێزگاریکردن له‌مافه‌کانى خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و یه‌کێتییه‌کان و تێکۆشه‌ران و که‌سوکارى شه‌ھیدان.
