بافڵ تاڵه‌بانى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه په‌یامێکى ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌که کردووه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنى ھاوپه‌یمانى کوردستان و به‌دیھێنانى خواسته‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى راسته‌قینه‌ى چاکسازى".
ده‌قى په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانى:
به‌ڕێزان رێکخه‌رى گشتی، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
به‌بۆنه‌ى ١٢ھه‌مین ساڵیادى راگه‌یاندن و دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌که‌ین.
له ئێستادا ھه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که به ھه‌لومه‌رجێکى سه‌ختى سیاسى و ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته هه‌موومان هێز و تواناکانمان له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌کان یه‌کبخه‌ین و یه‌کڕیز و یه‌کده‌نگ بین بۆ به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و ده‌ستوورییه‌کانمان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا وه‌ک یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رخستنى ھاوپه‌یمانى کوردستان و به‌دیھێنانى خواسته‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و سه‌رخستنى پڕۆژه‌ى راسته‌قینه‌ى چاکسازى که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێویستى و خواسته‌کانى ھه‌موو لایه‌ک بێت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕوانى زیاتر له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن تاوه‌کو پێکه‌وه له پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى و نیشتمانیدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ھه‌نگاوى گه‌وره و کوردستانیانه بنێن. کوردستانێکى ئارام بونیاد بنێن و قه‌واره‌ى هه‌رێم به‌هێزتر بکه‌ن که بۆ ئه‌وه‌ش پشتیوانى و کۆده‌نگى سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌کان گرنگه.
بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان