هەپەگە: بۆ چارەنووسی گەریلاکانمان چاوەڕێی وەڵامی پەدەکە دەکەین

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هەپەگە رایگەیاند:" لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکوو ئێستا لە لایەن پەدەکەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە و چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پەدەکەوە".

 ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ته‌مموزی 2021، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک لەسەر چارەنووسی پۆلێک لە گەریلاکانیان لە خەلیفان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمووزەوە پێوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری کوردستان بچراوە، بەو بۆنەشەوە چاوەڕۆانی ڕاگەیندراوی پەدەکەین لەوبارەیەوە.

لە سەر ئەو پۆلە گەریلایە هەپەگە ئاشکرای کردووە کە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک ، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکدەهاتن کە فەرماندە سەروەر یەک لە فەرماندە بە ئەزموونەکان بووە لە بەرخۆدانییەکانی باکووری کوردستاندا و بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە، پێوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە.

لە کۆتاییشدا هەپەگە دووپاتی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکوو ئێستا لە لایەن پەدەکەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە و ئەوان چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پەدەکەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار