وردەکارى تەقەکردن لە ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند

7 كاتژمێر لەمەوپێش



رێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی چەکداریدا، ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند لە شاری سلێمانی بریندار کراوەو بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بە هاوڵاتى ڕاگەیاند؛” دوو فیشەک بەر جەستەی هێمن مامەند کەوتووە، فیشەکێک بەر قۆڵی و فیشەکێک بەر کەمەری کەوتووە.”
رەحمان غەریب گوتی، تەندروستیی هێمن مامەند جێگیر نییە و "مەترسیی تێنەپەڕاندووە."
 
هێرشەکە نزیک کاژێر 07:30ی ئێوارە بووە. رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، "دوو فیشەکی بەرکەوتووە؛ یەکێکیان بەر قۆڵی و ئەوی دیکەیان بەر کەمەری."

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتى، رۆژنامەنوس هێمن مامەند لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی تەقەی لێکراوەو بریندار کراوە.

بە گوتەی رەحمان غەریب، رووداوەکە لە گەڕەکی شۆڕش لە سلێمانی روویداوە و گوتیشی، "نازانرێت لەلایەن کێوە کراوە، بەڵام دەبێت کێ سوودمەند بێت لە بەئامانجکردنی رۆژنامەنووسان؟"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار