داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ بەچەقۆ کوژرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەرجان کایهانی، داواکاری گشتیی کۆمار کە لە کۆشکی دادوەریی ئیستەنبوڵ کاری دەکرد، لەلایەن کەسێکەوە لەناو چێشتخانەیەکدا لە ناوچەی چەکمەکۆی ئیستەنبوڵ بە چەقۆ کوژرا.

روداوەکە سەعات 9:19ی شەو لە چێشتخانەیەکدا رویداوە و بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە بە ناوی مستەفا جان گ. کە لەلایەن پۆلیسەوە لە شوێنی روداوەکە، دەستبەجێ دەستگیرکراوە.

بەپێى هەواڵێکى کەناڵى سى ئێن ئێنى تورکیا، داواکاری گشتی هەر لە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوەو. زانراوە کە هێرشبەرەکە و پێشتر کێشەی لەگەڵ کەیهان هەبووە. سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنادۆڵ لێکۆڵینەوەی لەبارەی کوشتنی داواکاری گشتی ئەنادۆڵ دەستپێکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار