مەسرور بارزانی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی چەمچەماڵ خەرجدەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرو بارزانی نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە چەمچەماڵ خەرجدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت".
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە:" سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال".
ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:...
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت . هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال .
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئابی 2021

