لینکی خۆتۆمارکردن بۆ پرۆسەی حەج کارا کرا؛ وردەکارییەکەی بزانە

دوێنێ



وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجیانی بۆ حەجی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند سیستیمێکی نوێی ئەلیکترۆنییان بۆ حەجی ساڵی 2026 دامەزراندووە و  لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم گوتی، لەئەمڕۆوە و تا 20ـی ئەیلول دەست بە تۆمارکردنی ناوی حاجیان دەکەین و دواتر لە 10ـی تشرینی یەکەم تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت و ناو تۆمارکردنیش بێبەرامبەرە.

هەروەها گوتیشی، ئەو حاجیانەی ساڵانی پێشوو بەشداریی فەریزەی حەجیان کردووە ئەمساڵ ناتوانن، ئەوانەشی ساڵی 2017 یان 2021 ناویان بەشێوازی کۆن تۆمار کردووە دەبێت جارێکی دیکە ناویان تۆمار بکەنەوە.

لەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بک

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار