مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی ماف و داخوازیی ئیزدییەکان
2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی جەژنا ڕۆژیێن ئێزی لە هاووڵاتییانی ئێزیدی کوردستان و جیهان دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: بە بۆنەی جەژنا ڕۆژیێن ئێزی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیودارام بە خێرو خۆشی ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە "بەم بۆنەیەوە، خوشک و برایانی ئێزیدی دڵنیا دەکەینەوە، کە وەکوو هەمیشە لە پشتیوانی ماف و داواکارییەکانیان و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
پەیاما سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی
ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی، گەرمترین پیرۆزباھییان ئاراستەی خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. ھیڤیدارم ب خێر و خۆشی ڕۆژێن جەژنێ ببورینن.
دڤێ هەلکەفتێدا ، خوشک و برایێن ئێزیدی پشتڕاست دکەینەڤە، کو ئەم وەکوو هەردەم دێ د بەردەوام بین ل سەر پشتەڤانیا ماف و داخوازیێن وان و بهێزکرنا کلتوورێ پێکڤەژیانێ ل هەرێما کوردستانێ.
جەژنا ڕۆژیێن ئێزی پیرۆز بیت و هەر د خێر و خۆشیاندا بن.
