وتەبێژی یەکێتی: کاندیدیمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیارینەکردووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیێنێت، حیزبەکەی ئامادە نییە "تەنازوول" لە بەرکەوتەی هەڵبژاردن بکات و کێشەی ئەوانیش لە دانوستانەکاندا تەنیا لەسەر یەک پۆست و یەک پلە نییە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کاروان گەزنەیی ڕوونی کردەوە، یەکێتی بە دیاریکراوی یەک کێشەی نییە کە تەنیا بریتی بێت لە "یەک پۆست" و ئەوە بووبێتە گرێکوێرە، بەڵکو ئامانجی سەرەکیی ئەوان ئەوەیە "هاوبەشێکی ڕاستەقینەی حکومڕانی بن".

کاروان گەزنەیی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق: هێشتا کاندیدمان بۆ پۆستەکە دیارینەکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا رایدەگەیەنین

سەبارەت بە داواکارییەکانیان، گوتەبێژی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە، پاشگەز نابنەوە لە هیچ خاڵێکی وەرەقەی دانوستانەکانیان. ڕاشیگەیاند: "ئەو پۆستانەی بە مافی خۆمانی دەزانین وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردن، مافی یەکێتییە و تەنازوولی لێ ناکەین".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گەزنەیی ئاماژەی بەوە دا کە زەرووریەتێک هەیە و هەردوو لا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدان بۆ "پێکهێنانی دوو حکومەت". بۆیە ئەم قۆناغە پێویستی بە یەک گوتاری، یەکدەنگی و نەرمی نواندن هەیە، دەبێت سازش بۆ "سازانی نیشتمانی" و ڕێککەوتنێکی باش بکرێت کە لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستاندا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار