بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وادەی ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەزانێت، 120 داهاتی ناوخۆ بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێرێت.

تاوەکو ئێستا سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش سوورە لەسەر ئەوەی نابێت مووچەکان بفەوتێت، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 فەرمانبەران دابەش بکرێت و دوو مووچەی ماوەش بکەوێت ساڵی داهاتوو. 

بەرپرسێکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەکات، دوای ئەوەی کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 دەزانرێت و کەی ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکات. 

- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دوای وەڵامەکەی دارایی عێراق، 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەنێرێت، ئێستا نووسراو و هەموو شتێک ئامادەیە، تەنها ئەوە ماوە پارەکە بە کاش بگوازرێتەوە بۆ لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.

- تا ئێستا هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچە دروست نەبووە،  بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەغدا هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەکات. دواتر مووچەی ئێمەش دەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار