گومرکی هەرێم: دوو مانگە داهات لەسەدا 40 كەمیكردووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم ڕایگەیاند:" جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمیكردووە، ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگ بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم رایگه‌یاندوه‌: "ئەو ئاسانكارییە زۆرەی لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكەكانیان بووەتە ۆی ئەوەی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان تەواو ڕوو لە كەمی بكات".

وتیشی: لەو مەرزانە ڕێنماییەكانی تەعریفەی گومرکی جێبەجێ‌ ناكرێن، بازرگانەكانیش بەدوای دەروازیەكدا دەگەرین كە كەمترین باجیان لەسەر دانێن و بەكەمترین پارە شمەك و كاڵاكانیان هاوردە بكەن، دەشڵێت: بەهۆی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگیش لەو دوو مەرزە بۆ رێژەی لە %40 كەمیكردوه‌.

به‌وته‌ی بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم، ئه‌م كه‌مكردنه‌ كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەگەر حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت زیاتر كاریگەری ئەو كەمبوونەوەی داهاتی گومرگە دەردەكەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار