موڵکەکانی چاڤی بە ٩١ ملیار دینار فرۆشران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی ئۆکتۆبەری 2025، لەلایەن فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 60 موڵکی ناو پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی، لە ڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکرا، بە بڕی 90 ملیار دینار فرۆشران.

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری
لەبەرواری ( ٢٠٢٥/١٠/٥ ) کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی ( ٩١،٧٦٠،٦٦٠،٣٥٠ ) نەوەد و یەک ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری 
٢٠٢٥/٩/٢٨ 
تێبینی؛ لیستی سەرجەم موڵکەکان هاوپێچە کە تیایدا بەخشتەیەک کە ناوی سەرجەم موڵکەکان و ڕوبەروو ژمارەی تۆمارەکانیان ڕوون کراوەتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دارایی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای چاڤی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بڕێکی زۆر قەرزاری حکوومەتە.

ئامانج لە فرۆشتنی ئەم موڵکانە، وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەیە کە لەسەر کۆمپانیاکە کەڵەکە بوون و بە نزیکەی 90 ملیار دینار مەزەندە دەکران. بەشێک لەم قەرزە لە بنەڕەتدا وەک پێشینەی وەبەرهێنان لە حکوومەت وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی نەدانی قەرزی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا، ئاو و باج، بڕەکەی زیاد بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار