بەریتانیا گۆڕانكاری لەوەرگرتنی پەنابەر و گەشتیاراندا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەریتانیا بڕیاریداوە ئاسانكاری بۆ ئەو گەشتیار و پەنابەرانە بكات كە لە وڵاتانی هێڵی سورن دێنە وڵاتەكەی تێچوی 3152 دۆلاری ئەمریکیان بۆ دەگێڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 24 ئەیلولی 2021 چەند بریارێكێ نوێی بۆ وەرگرتنی گەشتیاران بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە یاسای گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکات و بڕیاره نوێكان له‌باره‌ی گه‌شتكردن لە مانگی دە ی ئەمساڵەوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، تەنها ئەو هاوڵاتیانەی کە لە وڵاتانی لیستی سورەوە ده‌چنه وڵاته‌كه مەرجەکانی گەشتکردن، کەرەنتینەکردن لە هۆتێڵ ی پێشوەختە و هەروەها PCRی رۆژانی دوەم و هەشتەم بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێن، کە تێچوەکەی 2285 پاوەندی بریتانی (3152) دۆلاری ئەمریکییە.
وڵاتانی هێڵی سور بریتین لە ئەفغانستان، ئەنگۆلیا، ئەرژەنتین، بۆلیڤیا، بۆتسوانا، برازیل، بروندی، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، کوبا، کۆماری دۆمۆنیکا، ئیکوادۆر، ئەریتریا، ئیتوانیا، ئەسیوبیا، جۆرجیا، هایتی، ئیندۆنیسیا، ماڵوای، مایۆتی، مەکسیک، مەنگۆلیا، میانمار، نیپاڵ، پەنەما، پاراگوای، پیرۆ، فلیپین، رواندا، سۆماڵ، سودان، ئەفریکای باشور، تەنزانیا، تایلاند، تونس، ئۆگەندا، ڤەنزوێلا، زامبیا، زیمبابۆی و چەند وڵاتێکی دیکە.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە:" ئەوانەی کە بەهۆکاری نەخۆشی رو لە وڵاتەکە دەکەن له بڕیاری جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌كردن بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له هۆتێل ده‌به‌خشرێن، بەڵام دەبێت لە ماڵەكانیان خۆیان کەرەنتین بکه‌ن، هه‌روه‌ها پێشوه‌خته پشکنینی PCRی ڕۆژانی دوەم و هەشتەم بكڕن، هاوكات ده‌بێت هەردو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتبێت".
هه‌روه‌ها ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگا، په‌یمانگه و زانكۆكانی بریتانیا ده‌خوێنن یاخود ئه‌و دایك و باوكانه‌ی کە سەرپەرشتیاری ئەو منداڵانەن کە له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن و بەمەبەستی چارەسەر یان خوێندن رو لە بریتانیا ده‌كه‌ن و کەسی دیکەیان نیە سەرپەرشتیان بکات، ئەوا له كه‌ره‌نتینه‌كردنی ناچاری له هۆتێل ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام پێویستە لە ماڵەكانیان خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
بڕیاره نوێكه‌ی حكومه‌تی بریتانیا ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه كردوه، كه به‌هۆی كاره‌وه رو له وڵاته‌كه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌وه به ناچاری رو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن له مه‌رجی كه‌ره‌نتینه‌كردن بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ ده‌به‌خشرێن و ئەو جۆرە گەشتیارانە وەکو حاڵەتێکی نائاسایی سەیر دەکرێن.
