حكومەت بڕە پارەیەك دەداتە هەر كەسێك كارتی دەنگدانەكەی وەربگرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق رایگەیاند: "حکومەت بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات".

جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:" حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بکات".

خه‌ڵه‌ف بڕی پاداشته‌كه‌ی دیاری نه‌كردوه‌ كه‌ چه‌نده‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی دابینكردوه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ په‌له‌كردن له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان تا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ نوسینگه‌ی نیشتمانیی كۆمسیۆن و هاوڵاتی له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بێت.

دەشڵێت، کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرەو کۆتایی نزیکبووەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار