هەلی دامەزراندن راگەیاندرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى ڕایگه‌یاند:" له‌ئێستادا دامه‌زراندن ته‌نها بۆ سێ توێژ دامه‌زراندن هه‌یه ئه‌وانیش ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا ، ئه‌وانه‌ى یاساى ژماره شه‌شى ساڵى 2000 ده‌یانگرێته‌وه".
مه‌حمود ته‌میمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى عێراقیه ڕایگه‌یاند، تاكه لایه‌نى په‌یوه‌ست به‌دامه‌زراندن ته‌نها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یانه نه‌ك هیچ لایه‌نێكى تر.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌ئێستادا دامه‌زراندن ته‌نها بۆ سێ توێژه ئه‌وانیش ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌رو دكتۆرا‌و ئه‌وانه‌ى كه یاساى ژماره 6 ساڵى 2000 ده‌یانگرێته‌وه مه‌به‌ست لێى دامه‌زراندنى ده‌رچوانى به‌شه پزیشكیه‌كانه به‌گوێره‌ى پێویستى نه‌خۆشخانه‌كان.
مه‌حمود ته‌میمى باسى له‌وه‌شكردوه، پێویست بوو سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان هه‌یكه‌لى ئیدارى و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران و پسپۆریه‌كانیان بۆ بنێرن تا به‌پێى پێویستى فه‌رمانگه‌كان ڕێكیان بخه‌نه‌وه به‌ڵام تائێستا زیاتر له 80% فه‌رمانگه‌كان ئه‌وكاره‌یان نه‌كردوه.
له‌هه‌رێمى كوردستانیش له‌ساڵى 2014وه دامه‌زراندن به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ڕاگیراوه ساڵى ڕابردوو ته‌نها مامۆستایانى گرێبه‌ست دامه‌زرێندران
