بافڵ تاڵهبانی: کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵهبانی لە كەركوكەوە رایگەیاند:" وەک جاران کەرکوک سەوزدەکەینەوە و ئەو گیانی پێکەوەژیانەی ھەبووە لەنێوان ھەموواندا دەیبوژێنینەوە و کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام. بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەین و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە".
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئهیلوولی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوی نو سینگهكهی، بافڵ تاڵهبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە شاری کەرکوک، لەگەڵ سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی نوێی حزبهكهی بۆ کۆی پرسەکان و چاکسازییەکانی رێکخراوەیی و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، كه رۆڵی سەندیکا و رێکخراوەکان لەم قۆناغی خەباتی دەنگدان و دیموکراسییەدا گرنگە و وەک ھەمیشە پێویستە بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە خەباتی پیشەییتان بخەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان باسکی بەھێزکردنی داکۆکی دەبێت لە مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکوک.
وتیشی: "وەک جاران کەرکوک سەوزدەکەینەوە و ئەو گیانی پێکەوەژیانەی ھەبووە لەنێوان ھەموواندا دەیبوژێنینەوە و کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام. بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەین و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە".
