وەزارەتی پێشمەرگە: رێکخستنەوەی میلاکاتی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە و بەمنزیکانە بڕیاری وەزارەت لەسەر ئەو هەیکەلە دارێژراوە نوێیە دەردەچێت و هاوپەیمانانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە". 

ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2021 کۆڵۆنێڵ چارڵی راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا و کۆڵونێل مایک راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا و هەریەک لە راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لەگەڵ نوێنەرانی باڵای هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کۆبوونەوە.

لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد، رایگەیاند: "هاوپەیمانان پشتگیری هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو دەکەن".

لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی کە سەرۆکی  لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی میلاکاتی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دووشە، وتی: "هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبووە و بەمنزیکانە بڕیاری وەزارەت لەسەر ئەو هەیکەلە دارێژراوە نوێیە دەردەچێت و هاوپەیمانانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە". 

بە گوێرەی راگەێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی تاوتوێی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئەو هێزانە کرا کە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هاوشێوەی وەزارەت میلاکاتیان رێکدەخرێتەوە. 

گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پێشتریش دوو لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80 گەڕاونەتەوە سەر وەزارەت و  دوای هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، دوو لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80 خشتە و میلاکاتیان تەواوکراوە و دەگەڕێنەوە سەر وەزارەت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار