داهاتێكی مانگێكی نەوت گه‌یشته‌ 6 ملیار دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی نەوت، ئه‌مڕۆ  ئامارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى ئاشكراكرد و رایگه‌یاند:" داهاتى مانگی ئابی ئەمساڵ شەش ملیار دۆلارى تێپه‌راند".

  ئەمرۆ 27ی ئەیلوولی 2021  وەزارەتی نەوتی عێراقرایگه‌یاند:' کۆمپانیای بەبازارکردن و فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) مانگی رابردوو (94) ملیون و(660) هه‌زار و(239) بەرمیلی نەوتی هەناردەی دەرەوە کردوە، داهاتەکەشی شەش ملیار و(553) ملیون و(762) هه‌زار دۆلار بووە".

ئاماژەى بەوەشکرد، مانگی رابردوو حکومەت رۆژانە سێ ملیۆن  و(4) هه‌زار و(309) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و  بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە 69.235 دۆلار فرۆشراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار