وەزیری تەندروستی: حکومەت ئامانجیەتی زۆرترین هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامانجییەتی زۆرترین رێژە لەهاوڵاتیانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەی سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد دەکرێن".
ئەمڕۆ سێشهممه 28ی ئهیلوولی 2021، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەهەولێر رایگەیاند:"حکومەتی هەرێم لەقۆناغی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئامانجی یەکەمی خۆی بۆ ئەنجامدانی زۆرترین پشکنین و دیاریکردنی توشبووان چڕکردبووەوە، بەڵام لەئێستادا ئامانجیانە زۆرترین کەس ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت خزمەتگوزاریی تەندروستی هاوسەنگ دەگەیەنێتە سەرجەم ناوچەکان.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ بنکەی تەندروستی ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی، دوبارە دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان و لە بنەڕەتدا بوونی بنکە تەندروستییەکان ئاسانکارییەکی تەواوە لەناو گەڕەک و ناوچەکاندا، بەتایبەت کە لەم بنکەیەدا رۆژانە 300 کەس لە خزمەتگوزاریی تەندروستی سودمەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەقۆناغی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامانجییەتی زۆرترین رێژە لەهاوڵاتیانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەی سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد دەکرێن.
