سەرۆكی كۆنگرەكەی هەولێر لەكار لابرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

ویسام حەردان سەرۆكی دەستەی كۆنگرەی السلام والاسترداد  لەكار لابرا بەهۆی ئەو كاردانەوەیەی لەدوای كۆنگرەكە دەستیپێكرد بەتایبەت لەلایەن سەرکردە دیارەکانی عێراقەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە بە ژمارە 585 لە رۆژی 27ی ئەیلوولی 2021 دەرچووە، دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی رۆڵەکانی عێراق کە ویسام حەردان سەرۆکایەتیی دەکرد، رۆژی 25ی ئەیلوول کۆبووەوە و بڕیاریدا بە:

ویسام حەردان، یەکێکە لە کەسە دیارەکانی کۆنگرەی (السلام والاسترداد) کە رۆژی 25ی ئەیلوول لە هەولێر بەسترا و تێیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا، لەدایکبووی شارۆچکەی فەللوجەیە لە پارێزگای ئەنبار، تەمەنی 67 ساڵە، رۆژی 25ی ئەیلوول داوایکرد عێراق هاوشێوەی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بچێتە نێو رێککەوتننامەی ئیبراهیمی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

رۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر، کۆنگرەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) بەست. بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق و ئیسرائیلیان کرد، بەشێکیشیان دژی ئەوە وەستانەوە و هۆڵی کۆنگرەکەیان جێهێشت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆنگرەکەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوون کە لە هەولێر کراوە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، "به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش رۆژ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن".

 لە هەمان رۆژدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کرد و گوتی، "ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار