دادگای نێودەوڵەتی قەرەبووی کۆمپانیای دانەگاز دەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، کۆمپانیای دانەگاز بە بڕی 607 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە.
کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم کە هاوبەشی کۆمپانیای دانەگازە، لە ساڵی 2005دا لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران گرێبەستێکی بۆ ماوەی 25 ساڵ واژۆکرد بۆ گواستنەوەی گازی سرووشتی ئێران بۆ ئیمارات، بەڵام کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران هیچکات گازی سرووشتی بۆ کۆمپانیای کرێسێنت دابین نەکرد.
کۆمپانیای کرێسێنت بەو هۆیەوە داوای قەرەبووی ئەو زیانانەی کرد کە لە ماوەی گرێبەستەکەدا بەریکەتووە و بەریدەکەوێت.
دادگای نا وبژیوانی نێودەوڵەتی ئێستا بڕیاریداوە کۆمپانیای دانەگاز بۆ قەرەبووی زیانەکانی لە ماوەی 8.5 ساڵی یەکەمی گرێبەستەکەی لەنێوان ساڵانی 2005 تاوەکو 2014 دەبێت بە 607 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە.
دانەگاز دەڵێت، سکاڵای دووەمین بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکەیە لەبەر زیانەکانیان کە لە ماوەی 16.5 ساڵ بەریاندەکەوێت و پەیوەستە بە زیانی کۆمپانیاکە لە نێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2030.
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە کە وەرگرتنی 607 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبووی کۆمپانیاکە بە شێوازێکی بەرچاو رەوشی دارایی کۆمپانیاکە بەهێز دەکات.
