هەڤاڵ ئەبوبەكر: بە تكاوە داوا لەهەموو هاوڵاتیان دەكەم بچن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" ژمارەیەکی زۆرو پێویستی ڤاکسینمان دابینکردووە، ژمارەی بنکەکانمان بۆ پێدانی ڤاکسین لە ناوشاری سلێمانیدا بۆ ۱۳ بنکە زیادکردووەو لە هەموو قەزاو ناحیەیەکدا بنکەی ڤاکسینپێدانمان کردۆتەوە، تکاو داوای خەمخۆرانەتان لێدەکەین ناوی خۆتان تۆماربکەن و بچن ڤاکسین وەربگرن، خۆتان و کەسوکارتان و تەواوی مرۆڤایەتی لەم پەتا کوشندەیە بپارێزن".

 ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلوولی 2021،  هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، نوسینێكی بڵاوكردۆتەوە و بە تكاوە داوا لەهەموو هاوڵایتان ەكات بچن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات:" پاییزە؛ وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە، هەر بێباکیی و خەمساردییەک خۆت و هەموومان ڕوبەڕوی مەرگێکی نەخوازراو دەکەیتەوە، دەرفەتی چارەسەرکردن لە دەستدەدەیت، ڤاکسینکردن تەنها ڕێگای خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش تاکە ڕێگای دەربازبوونە".

دەقی نوسینەكەی پارێزگاری سلێمانی:.

هاووڵاتیانی خۆشەویست..

بە هەوڵی دڵسۆزانەو مەردانەی هەمووان، ژمارەیەکی زۆرو پێویستی ڤاکسینمان دابینکردووە، ژمارەی بنکەکانمان بۆ پێدانی ڤاکسین لە ناوشاری سلێمانیدا بۆ ۱۳ بنکە زیادکردووەو تیمی گەڕۆکمان بۆ فەرمانگاو شوێنە گشتیی و تایبەتەکان پێکهێناوە، لە هەموو قەزاو ناحیەیەکدا بنکەی ڤاکسینپێدانمان کردۆتەوە، تکاو داوای خەمخۆرانەتان لێدەکەین ناوی خۆتان تۆماربکەن و بچن ڤاکسین وەربگرن، خۆتان و کەسوکارتان و تەواوی مرۆڤایەتیی لەم پەتا کوشندەیە بپارێزن..

پاییزە؛ وەرزی پەتا گواستراوەکانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە ئارادایە، هەر بێباکیی و خەمساردییەک خۆت و هەموومان ڕوبەڕوی مەرگێکی نەخوازراو دەکەیتەوە، دەرفەتی چارەسەرکردن لە دەستدەدەیت، ڤاکسینکردن تەنها ڕێگای خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش تاکە ڕێگای دەربازبوونە.

هەموو بنکەو تیم و دامودەزگا تەندروستییەکان چاوەڕوانی هاتنی خێرتانن بۆ ئەوەی وەک هەمیشە لە خزمەتتاندابن، بێبەرامبەرو بێقەرەباڵغیی و ڕیزگرتنێک ژەمە ڤاکسینی خۆتان؛ پێببەخشن.

وەرن بێدوودڵیی ڤاکسین وەربگرن، ژیان لە مەرگ ڕزگار بکەن..

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار