کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەڕەخسێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەی پرۆگرامی دەستپێشخەریی هاوبەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (MEPI)، دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەژێر ناونیشانی "Tomorrow’s Leaders (TL) Undergraduate Program"دەڕەخسێنێت.
ئەمڕۆ سێشهممه 28ی ئهیلوولی 2021، بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کە ژمارە 17038ی پێدراوە و لە رۆژی 27ی ئەیلوولی 2021 دەرچووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکوک - بەشی خوێندنی کوردی کراوە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەی پرۆگرامی دەستپێشخەریی هاوبەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (MEPI)، دەرفەتی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەژێر ناونیشانی "Tomorrow’s Leaders (TL) Undergraduate Program"دەڕەخسێنێت.
بڕیارە بەمزووانە زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کارا بکرێت بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەکی بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى بڵاوکردەوە و داوایان لێدەکات، لەم هەفتەیەوە سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی وشەی "تێپەڕ و نهێنی/پاسۆرد و یوزەرنەیم"، راشیگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین کارا دەکرێت".
