بافڵ تاڵهبانى: کەرکوکییەکان خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆكى یهكێتى رایگەیاند:"کەرکوکییەکان خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین باوەڕمان بەئاشتی، برایەتیو پێکەوەژیانە، بەڵام ئەو غەدرانەی کە لەکەرکوکییەکان ئەکرێتو بەردەوامی هەیە خەریکە ئەگاتە ئاستێک کە قابیلی قبوڵنابێت".
ئەمڕۆ سێشهممه 28ی ئهیلوولی 2021، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لهپهیامێكدارایگەیاند:"کەرکوک بۆ ئێمە قودسی کوردستانە، قەڵای سەوزی پێکەوەژیانو برایەتی ھەموو نەتەوەو پێکھاتە ڕەسەنەکانی شارەکەیە".
جهختدهكاتهوه، "کەرکوک ئەمانەتی مام، خوێنی شەھیدانو کوڕانی شۆڕشی نوێیە کە خوێنیان بۆ بەخشیو بۆ ساتێکیش کەرکوکییەکانیان جێنەھێشت، بۆیە کەرکوکییەکان خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتین".
تاڵهبانى وتویهتى، "یەکێتیش وەک حزبێکی دەربەستو پەیوەست بەڕێبازی مامو خوێنی شەھیدان ھەر لەگەڵ کەرکوکییەکان دەمێنێتەوە ئێستاو ئایندەش بەهەمان ڕۆحیەتی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبینو دەستبەرداری نابین".
بافڵ تاڵهبانى باسى لهوهشكردوه، "ئێمە باوەڕمان بەئاشتی، برایەتیو پێکەوەژیانە، بەڵام ئەو غەدرانەی کە لەکەرکوکییەکان ئەکرێتو بەردەوامی هەیە خەریکە ئەگاتە ئاستێک کە قابیلی قبوڵنابێت، دەستی برایەتی بۆ ھەموو نەتەوەو پێکھاتەو ئاینزاکان درێژدەکەینو باوەڕمان بەشەراکەتو پێکەوەژیانە، بەڵام لەمافی نەتەوەیی خۆشمان خۆشنابین".
دڵنیایی داوه لهوهى، "ڕێچکەی مام بەرنادەین، کەرکوکو کەرکوکییەکان شادەماری خوێنی نوێبونەوەی یەکێتینو پێکەوە بەرەو ئاسۆیەکی ڕونتر ھەنگاودەنێین".
